کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زەخت و گوشاری هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆسەر خەڵکی ناوچەی مەریوان بەردەوامە

14:22 - 6 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: رێژیمی ئیسلامیی ئێران وێڕای زەخت و گوشار هێنان بۆ سەر دانیشتوانی بەشێک لە ئاواییەکانی مەریوان، داواشیان لێکردوون کە لە بەسیجدا ناونووسی بکەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزەکانی رێژیم بە خەڵکی ئاواییەکانی بەرپلەی ساراڵ، جانەوەرە، گوڵچێر، ئاڵیانە و سێدۆڵیان راگەیاندووە، کە دەبێ‌ لە بەسیا ناونووسی بکەن.
هەر لەو پێوەندییەدا رێکەوتی ٣‌ی بەفرانبار ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێران لە شاری مەریوان هێڵی تەلەفوون و ئینتێرنێتی ئەو شارەیان پچڕاندبوو و دۆخی ئەو شارەیان ئەمنیەتی کردبوو.
لەلایەکی دیکەوە نوێنەرایەتیی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لە نۆدشە لەرێگای مامۆستاکانەوە بە بەشێکی بەرچاو لە قوتابیانی کچ و کوڕی شاری نۆدشەیان راگەیاندبوو، کە دەبێ‌ ناو نووسی لە بەسیجی دانش ئامووزیدا بکەن.
بەوتەی چەندین قوتابیی خەڵکی نودشە، یەکێک لە مامۆستاکان بە قوتابییانی وتووە: ئەگەر لە رێکخراوی بەسیج‌دا ناونووسی نەکەن لە نومەراتی کۆتایی ساڵیان‌ کەم دەکەنەوە.