کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زەوتکردنی مەڕوماڵاتی ئاژەڵدارانی ناوچەی \"مەرگەوەڕ\"ی ئورمیە

23:24 - 16 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: لە چەند رۆژی رابردوودا سەدان سەر لە مەڕوماڵاتی ئاژەڵداران لەلایەن مەئموورانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە ناوچەی مەگەوەڕی ئورمیە زەوت کرا.
بەپێی راپورتی کوردستان میدیا، هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە گومانی هەناردنی مەڕوماڵات بە شێوەیەکی قاچاخ لە رێگای سنوورەکانەوە سەدان سەر مەڕوماڵاتی ئاژەڵدارانی ناوچەی \'\'ئورمیە\'\'یان زەوت کرد.

زەوتکرانی مەڕوماڵاتی دانیشتوانی ناوچەی ئورمیە لە حاڵێک دایە کە تەنیا داهاتی دانیشووانی ناوچەکەیە و سەرەڕای هاوسنوور بوون لەگەڵ وڵاتانی تورکیە و عێراق هیچ هەوڵێک بۆ باشترکردنی گوزەرانی ژیانی دانیشوانی ئەو ناوچەیە نەدراوە.

رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە چەند ساڵی رابردوودا لە سنوورەکانی کوردستان دەیان جار مەڕوماڵاتی هاووڵاتییانیان زەوت کردووە و لە کوشتارگەکاندا کوشتوویانە و لە زۆربەی حاڵەتەکانیشدا بەسەر هێزەکانیاندا دابەش کردووە.