کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمکۆ خورشیدی زیندانیی سیاسیی کورد لە کرماشان لە سێدارە درا

22:29 - 28 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: سمکۆ خورشیدی زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شارستانی سەقز، ئەمڕۆ پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە لە سێدارە درا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا و بە پشت بەستن بە ئاژانسی کوردپا، ئەمڕۆ پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، زیندانییەکی سیاسیی دیکەی کورد بەناوی \'\'سمکۆ خورشیدی\'\' لە زیندانی دیزڵ‌ئابادی کرماشان ئیعدام کرا.
سمکۆ خورشیدی رێکەوتی ٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٠ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری تاران دەسبەسەر کرا.
رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای پژڕاستکردنەوەی هەواڵی لە سێدارەدانی سمکۆ خورشیدی، نووسیویەتی: سمکۆ خورشیدی لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا بە تەقەی هێزەکانی رێژیم بریندار کراوە و پاش چەند مانگ راگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنه، رەوانەی زیندانی شاری سەقز کراوە.
سمکۆ خورشیدی لە کۆتایی‌یەکانی مانگی بانەمەڕی ١٣٩٠ی هەتاوی لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقزەوە بە تۆمەتی \'\'دژایەتی لەگەڵ خوا\'\' لە رێگەی \'\'ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیی دژبەری رێژیمی ئێران\'\' و \'\'ئەنجامدانی عەمەلیاتی چەکدارانە\'\'، سزای ئیعدامی بەسەردا سەپا.