کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی له شاری سلێمانی سمینارێک به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٨ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، به‌بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی، سمینارێک له شاری سلێمانی به به‌شداریی به‌ڕێز رۆسته‌م جه‌هانگیری ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و ئه‌ندامانی رێبه‌ریی حیزب و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامانی و لایه‌نگرانی حیزب به‌ڕێوه چوو.
رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
دواتر به‌ڕێز رۆسته‌م جه‌هانگیری ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکرات، به‌خێرهاتنی میوانان و به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی سلێمانی و نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان و هه‌روه‌ها سپاسی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانی بۆ پاراستنی ئه‌و سمیناره کرد.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز جه‌هانگیری به‌بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵـڤه‌گه‌ڕی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی، چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و له وته‌کانیدا دوکتور سه‌عیدی وه‌کوو جێگرێکی شیاوی کاک دوکتور قاسملوو وه‌سف کرد و ئاماژه‌شی به‌وه کرد که رێژیمی ئێران هه‌تا پاش تیرۆری دوکتور قاسملووش به نه‌هیشتنی فیزیکیی رێبه‌رانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ئێران له‌و بڕوایه‌دا بوو که شۆڕشی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ناو به‌رن. به‌ڵام پاش دوکتور قاسملوو، دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی وه‌کوو رێبه‌رێک جێگای دوکتور قاسملووی گرته‌وه و ئه‌ویش پاش کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نترناسیۆنال سوسیالیست له دانیشتنێکی دۆستانه بۆ شرۆڤه کردنی ره‌وشی ئێران، له‌لایه‌ن تیرۆریستانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه تیرۆر کرا. به تیرۆر کرانی دوکتور سادقیش شۆڕشی کورد له کوردستانی ئێران په‌کی نه‌که‌وت. رێژیم که زانیی چی دیکه ناتوانه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به شه‌هید کردنی رێبه‌رانی حیزب و گه‌ل له ناو به‌رێت، به‌ڵام ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ی رێژیم ساویلکانه بوو و تێکڕای پێشبینییه‌کانی به هه‌ڵه ده‌رچوو.
پاشان فیلمێکی دێکۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیان و خه‌باتی دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی پیشان درا و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش شیعرێک له‌لایه‌ن به‌ڕێز جه‌نگیز سیگارچییه‌وه خوێندرایه‌وه.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و سمیناره‌دا له‌سه‌ر که‌سایه‌تیی دوکتور سه‌عید، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان پرۆفسۆر عێزه‌دین مسته‌فا ره‌سووڵ باسێکی پێشکه‌ش کرد له باسه‌که‌یدا به‌ڕێزان بیره‌وه‌ریی خۆی له‌گه‌ڵ دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌نی بۆ به‌شداران باس کرد و دواتر دوکتور که‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر له‌سه‌ر بیر و هزری سیاسیی و قۆناغه‌کانی خوێندنی سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و که‌سایه‌تیی ئه‌و رێبه‌ره باسێکی پێشکه‌ش کرد.
سروودێک له‌ژێر ناوی سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی، له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه پێشکه‌ش کرا.
پاشان پارچه شیعرێک له‌ژێر ناوی شه‌به‌نگێک له تریفه زیوینه‌کانی به‌فر له‌لایه‌ن به‌ڕێز ناهید حوسه‌ینی، ژنه شاعیری کورد پێشکه‌ش به به‌شداربوانی رێوڕه‌سمه‌که کرا.
دواتر په‌یامی حیزب و لایه‌نه‌کان له‌لایه‌ن به‌ڕێز چه‌نگیز سیگارچییه‌وه خوێندرایه‌وه و له کۆتاییشدا په‌یامی یه‌کیه‌تییه‌کانی ژنان، خوێندکاران و لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌حبووبه ئیبتکارهوه پێشکه‌ش کرا.