کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی مید یوولاندی دانمارک، سمینارێکی بۆ نوێ کردنەوەی پەیمان لەگەڵ رێبازی شەهیدان و بەرزراگرتنی یادی شەهیدانی میکۆنووس بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەم سیمینارە لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٤ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان فایەق ئەلیاسی بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی مید یوولاند لەلایەن کۆمیتەی حیزبەوە بەخێرهاتنی میوانانی کرد.
لە بەشی دووهەمی سیمینارەکە باسێک لەسەر دۆسیەی تیرۆری میکۆنووس و دادگای میکۆنووس، لەلایەن رامبۆد لووتف پووری ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانەوە پێشکەش کرا.
لووتفپووری لە قسەکانیدا، ئاماژەی بە رەوت و چۆنیەتیی بەرێوەبردنی دادگای میکۆنووس کرد و کۆمەڵێک باس وبابەتی سەبارەت بە پیلان دارێژیی و سیاسەتی تیرۆریزمی نێودەوڵەتیی رێژیمی ئێسلامیی ئێران لە جیهان و بە تایبەت لە ئورووپا ورووژاند.
رامبۆد لووتفپووری لە دریژەی باسەکەیدا لە سەربارودۆخی هەنووکەیی ناوچە و بە تایبەت کوردستان وشەڕی هێزەکانی پێشمەرگە لە دژی چەکدارانی گرووپی تیرۆریستی داعش قسەی کرد.
ناوبراو لە لێکدانەوەیەکدا رەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان و پێویستیی هەبوونی یەکگرتوویی هێزە کوردستانیەکانی باس کرد و ئەوەی بە مەرجی سەرەکی بۆ سەرکەوتنی کوردەکان وەسف کرد.
پاشان، بەشداربووان بە پرسیار و تێبینیییەکانی خۆیان سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
بڕگەی کۆتایی سیمینارەکە بە گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانی زاهیر بەدری و عەلی هانی دوو پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ دوکتور شەرەفکەندی، تەرخان کرابوو.