کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمینارێک بۆ مەنسوور عەزیزی لە شاری تۆرێنتۆ بەڕێوەچوو

17:08 - 7 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: بارودۆخی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و پێوەندیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ حیزب و لایەنەکانی دیکەی کوردستان گرینگترین مژاری ئەم سمینارە بوون.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٦ی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی، ماڵی کورد لە کانادا لە ساڵۆنی شارەوانیی شاری تۆرێنتۆ سمینارێکی بۆ بەڕێز مەنسوور عەزیزی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە برد.

بارودۆخی گشتیی کورد، بارودۆخی بزووتنەوەکانی کورد لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی عوسمانی و سەفەوی و رووداوەکانی پاش شەڕی جیهانیی دووهەم، بابەت‌گەلێک بوون کە لەلایەن مەنسوور عەزیزییەوە باسیان لێ کرا.

ناوبراو هەروەها باسێکی لەسەر شۆڕشی گەلی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات لە سەردەمی سمکۆی شکاکەوە هەتا دواتر و دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشکەش کرد و پڕژایە سەر بارودۆخی نەتەوەی کورد لە کوردستانی ئێران پاش شۆڕشی ساڵی ٥٧ی هەتاوی.

عەزیزی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەسەر هەوڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ رووداوەکانی ئەم دوایی‌یانەی ئێران و پێوەندی لەگەڵ حیزبەکانی کوردستانی ئێران، بۆ بەشداران دوا.

لە کۆتایی ئەم سمینارەدا کۆمەڵێک باس و بابەت لەلایەن بەشدارانەوە وروژێنران کە لەلایەن مەنسوور عەزیزییەوە وەڵام درانەوە.