کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمینارێک بە بۆنەی رۆژی شەهیدانی کوردستان لە شاری \"برێمن\"ی ئاڵمان بەڕێوەچوو

14:58 - 14 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: سمینارێک بۆ نوێنەرانی چوار پارتی سیاسیی کورد لە هەرچوار بەشی کوردستان سەبارەت بە رۆژی شەهیدانی کوردستان لە ئاڵمان بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کۆمەڵەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە شاری برێمن لە وڵاتی ئاڵمان رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، سمینارێکی بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان، بە بەشداریی کوردانی هەرچوا بەشی کوردستان بەڕێوەبرد.
ئەو سمینارە بۆ \'\'شەهریار نەقشبەندی\'\' لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، \'\'هاوڕێ جەبار\'\' لە یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، \'\'مەروان سلێمان\'\' لە پارتی یەکیەتیی کورد لە سووریە و \'\'بایرام ئەیاز\'\' لە پارتی دێموکراتی کوردستانی ــ باکوور، لە دوو تەوەردا بەڕێوەچوو.
کۆماری کوردستان، کەسایەتیی پێشەوا قازی محەممەد و کاریگەریی ئەو رێبەرە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی نەتەوەکەمان و هەروەها ١٠ی خاکەلێوە، کۆمەڵە بابەتێک بوون لەو سمینارەدا باسیان لێوە کرا.