کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمینارێک بەبۆنەی رۆژی شەهیدانی کوردستان لە شاری هۆرسنسی دانمارک بەڕێوەچوو

15:07 - 18 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: سمینارێک بەبۆنەی رۆژی ١٠ی خاکەلێوە و ئەنفال و ژینۆسایدی گەلی کورد لە شاری هۆرسنسی دانمارک بە بەشداریی کۆمەڵێک لە کوردانی ئەو شارە بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ دانمارک بە هاوکاریی کۆمەڵەی کوردی لە شاری هۆرسنس و کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە دانمارک، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٦ی خاکەلێوە، بەبۆنەی رۆژی شەهیدانی کوردستان، ژینۆسایدی نەتەوەی کورد و کارەساتی ئەنفال، بە بەشداریی کوردانی دانیشتووی ئەو دەڤەرە سمینارێکیان بەڕێوەبرد.
ئەو سمینارە بۆ \'\'حاجی جوندی\'\' چالاکی سیاسی و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکرات و \'\'درسیم دێ‌بەگەیی\'\' نووسەر و چالاکی سیاسی پێکهاتبوو.
سمینارەکە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێ کرد.
دواتر \'\'حاجی جوندی\'\' لەسەر گەورەی و فیداکاریی پێشەوا قازی محەممەد و خەمخۆریی ئەو رێبەرە نەتەوەیی‌یە بۆ گەل و نیشتمانەکەی، چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و لە بڕگەی دیکەی سمینارەکەشدا درسیم \'\'دێ‌بەگەیی\'\' سەبارەت بە ئەنفال و ژینۆسایدی کوردان و قڕکردنی کوردان بە دەستی رێژیمی بەعسی عێراق قسەی کرد.
کۆڕگێران لە کۆتایی ئەو سمینارەدا لەسەر را وتێبینی و پرسیاری بەشداران، دوان.