کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمینارێک بەبۆنەی رۆژی ١٠ی خاکەلێوە لە وڵاتی نوروێژ بەڕێوەچوو

22:14 - 14 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: سمینارێک بەبۆنەی رۆژی شەهیدانی کوردستان لەسەر کەسایەتیی پێشەوا و ئازادی و ئەخلاق لەلای ئەو رێبەرە نەتەوەیی‌یە، لە وڵاتی نوروێژ بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نوروێژ بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، سمینارێکی بۆ \'\'عیرفان رەهنموون و عارف نادری\'\' پێکهێنا.
ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب لە وڵاتی نوروێژ و کۆمەڵێک لە کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە لەو سمینارەدا بەشدارییان کردبوو.
ئەو سمینارە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی یەک خولەک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان و هەروەها داگیرسانی ٦٧ مۆم لەلایەن بنەماڵەی شەهیدانەوە دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ نوروێژ لەلایەن \'\'ئیسماعیل عەلیپوور\'\' ئەندامی کۆمیتەوە پێشکەش کرا و دوابەدوای ئەوەش پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان لەلایەن \'\'حەبیب قادری\'\'یەوە خوێندرایەوە.
دواتر چەند کۆپلە شێعر و مەقامێک لەلایەن هونەرمەند \'\'قادر ئەلیاسی\'\'یەوە پێشکەش کران و پاش ئەوە \'\'عیرفان رەهنموون\'\' چالاکی سیاسی لە پێوەندی لەگەڵ کەسایەتیی قازی محەممەد سەرکۆماری کوردستان باسێکی پێشکەش کرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی یەکیەتییەکانی لاوان، ژنان و کۆمەڵەی گشتیی کولتووریی کورد لە نوروێژ لەلایەن \'\'شەهلا یار حوسێنی\'\' خوێندرایەوە و دوای ئەوە پەخشانێک لەلایەن \'\'سمکۆ بێکەس\'\'ەوە پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا \'\'عارف نادری\'\' چالاکی سیاسی باسێکی لەسەر ئەخلاق و ئازادی لە روانگەی پێشەوا قازی محەممەدەوە پێشکە شکرد.
ئەو سمینارە به را و تێبینی و پرسیاری بەشداران و هەروەها وەڵامدانەوەیان لەلایەن کۆڕگێڕانەوە کۆتایی پێهات.