کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمینارێک بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە وڵاتی سوێد بەڕێوەچوو

15:23 - 20 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: یادی رۆژی شەهیدانی کوردستان و هەروەها ٣٠ ساڵەی کۆچی دوایی موستەفا بوداک تێکۆشەری کۆچکردووی پارتی سوسیالیستی کوردستان لە ستۆکهۆڵم بەرز راگیرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ــ ستۆکهۆڵم بە هاوکاریی پارتی سوسیالیستی کوردستان رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، بە بەشداریی کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان سمینارێکیان بەڕێوە برد.
ئەو سمینارە بە سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
دواتر \'\'ئەحمەد کاکە مەمی\'\' لەبارەی مێژووی ١٠ی خاکەلێوە و دیاری کردنی ئەو رۆژە وەکوو رۆژی شەهیدانی کوردستان لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، چەند باسێکی پێشکەش کرد
پاشان باسێک لەسەر رۆژی شەهیدان و هەروەها یادی ٣٠ی ساڵەی کۆچی دوایی \'\'مستەفا بوداک\'\' تێکۆشەری دێرینی پارتی سوسیالیستی کوردستان و هاوخابەتیی ئەو پارتە لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ بەشداران دوا.
لەو سمینارەدا چەند پارچە مۆسیقا لەلایەن \'\'شاهین خوسرەوی\'\'یەوە پێشکەش کران.