کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمینارێک بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان لە وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو

15:21 - 1 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: بەبۆنەی ٢١ـەمین ساڵڤەگەڕی شەهید بوونی دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، سمینارێک لە شاری \'\'تامپێرێ\'\'ی وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی، بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ٢١ـەمین ساڵڤەگەڕی شەهیدانی میکۆنۆس، سمینارێک بۆ ئیدریس ئەحمەدی لە وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو.
سمینارەکە بە خوێندنی سروودی نەتەوایەتیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و بەتایبەت شەهیدانی میکۆنۆس دەستی پێ کرد.
لە دەسپێکدا ژیاننامەی دوکتور سەعید شەرەفکەندی لەلایەن \'\'فازڵ سوڵتانپەنا\'\'ـەوە خوێندرایەوە و دواتریش پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ فینلاند، لەلایەن بەڕێز \'\'محەممەد ئەمین بایزیدی\'\' بەرپرسی کۆمیتەی حیزبەوە پێشکەش کرا.
پاشان بەڕێز \'\'شنە رەزاوی\'\' وەکوو پێشکەشکاری سمینارەکە، شیعرێکی مامۆستا \'\'حەسیب قەرەداغی\'\'ی کە لەسەر شەهیدبوونی دوکتور سەعید هۆنیویەتەوە، پێشکەش بە بەشدارانی سمینارەکە کرد و دوابەدوای ئەوەش پەیامی کۆمیتەی یەکیەتییەکانی ژنان و لاوان، لەلایەن بەڕێز خاتوو \'\'شەهین سوڵتانی\'\'یەوە پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو سمینارەدا بەڕێز \'\'ئیدریس ئەحمەدی\'\' توێژەر لە زانینگەی ستۆکهۆڵم سەبارەت رۆڵی رێبەرانی شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی کورد باسێکی پێشکەش کرد.