کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمینارێک بەبۆنەی ٨ی مارس لە بنکەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات بەڕێوەچوو

12:59 - 18 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی چالاکییەکانی ژنان کورد سمینارێکی لە رۆژی ٨ی مارسدا بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، سمینارێک بەبۆنەی ٨ی مارس لەلایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ١٧ی رەشەمە لەمەڕ زیاتر تاوتوێکردنی بارودۆخی یەکساڵی رابردووی ژنان بۆ \'\'ترووسکە سادقی\'\' چالاکی بواری ژنان، \'\'کەیهان یووسفی\'\' سکرتێری یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و \'\'ئیلهام چایچی\'\' بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێک هات.
ئەو سمینارە سێ تەوەری \'\'پێناسەی کوردی لەسەر فمینیستی گشتی، دۆخی ژنانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها هەڵسەنگاندێکی گشتی لە چالاکییەکانی ژنان\'\' پێکهات.
لەو سمینارەدا ژمارەیەک لە ئەندامانی رێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتیی ژنان لە بنکەی سەرەکیی ئەو یەکیەتیی بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن بەڕێوەچوو.