کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمینارێک بەبۆنەی ٨ی مارس لە وڵاتی هوڵەند بەڕێوەچوو

15:58 - 19 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن سمینارێک لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی هوڵەند بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، سمینارێک لەژێر ناوی \'\'رۆڵی ژنانی کورد لە کۆمەڵگادا\'\' رۆژی شەممە رێکەوتی ١٧ی رەشەمە، بۆ \'\'کەژاڵ نەقشبەندی\'\' بەرپرسی تەشکیلاتی یەکیەتیی ژنان لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو.
سمینارەکە بە خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێ کرد و پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ هوڵەند، لەلایەن جەعفەر مەردانبەیگی بەرپرسی کۆمیتەوە پێشکەش کرا.
لەو سمینارەدا کە بۆ کەژاڵ نەقشبەندی پێکهاتبوو، خەباتی ژنان بەگشتی و ژنانی کورد بە تایبەتی باسی لێ کرا و ئاییننامەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشێکی دیکەی لە باسەکانی نەقشبەندی پێکهێنابوو.
لە کۆتایی ئەو رێوڕەسمەدا دامەزرانی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی هوڵەند راگەیەنرا و لەلایەن بەشدارانی رێوڕەسمەکە و کۆمیتەی حیزبەوە لەو وڵاتە پیرۆزبایی‌یان لێ کرا.