کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمینارێک سەبارەت بە ١٠ی خاکەلێوە لە شاری ئالبۆرگی دانمارک بەڕێوەچوو

15:32 - 18 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: سمینارێک لەبارەی رۆژی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان بە بەشداریی ئەندامانی حیزبی دێموکرات، لە شاری ئالبۆرگی دانمارک بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ــ دانمارک رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، سمینارێکی سەبارەت بە ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کورستان و پێشەوا قازی محەممەد سەرکۆماری کوردستان بە بەشداری ئەندامانی حیزبی دێموکرات بۆ \'\'حاجی جوندی\'\' چالاکی سیاسی پێکهات.
سەرەتای سیمینارەکەبە خوێندنی سروودی نەتەوایەتیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
دواتر پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە کورد و کوردستانییەکان لە شاری ئالبۆرگ لەلایەن \'\'عەلی خانی\'\'یەوە پێشکەش کرا.
کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کورداستانی ئێران، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ماڵی کورد، لە ئالبۆرگ ناوی ئەو رێکخراوانە بوون کە بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامیان ئاراستەی سمینارەکە کردبوو.
لە بڕگەیەکی دیکەی سمینارەکەدا حاجی جوندی وەکوو کۆڕگێڕ، چەند باس و بابەتێکی سەبارەت بە کەسایەتیی پێشەوا و مێژووی خەباتی نەتەوایەتیی کورد پێشکەش کرد.
ناوبراو لەبارەی کار و خزمەتەکانی پێشەوای نەمر بە میللەتی کورد و ئامانجی پێشەوا لە دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و راگەیاندنی کۆماری کوردستانی کرد و گوتی: پێشەوا بە چوونەوەی نێو ژ. ک و گۆڕینی ئەو کۆمەڵەیە بە حیزبی دێموکرات و راگەیاندنی کۆماری کوردستان چەندین ئامانجی هەبوو کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بە سەربەخۆیی میللەتی کورد لە باقی نەتەوەکانی ئێران و ناوچە، سەلماندنی خاکی کوردستان وەک خۆی کە هەیە، دروست کردنی مێژووی هاوچەرخ و مۆدێڕن بۆ کورد بوو\'\'، بکەین.
سمینارەکە بە پرسیار و تێبینیی بەشداران کۆتایی پێهات.