کوردستان میدیا: سمینارێک له دوو ته‌وه‌ری جیاوازدا، به‌ناوه‌کانی سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی ژنان و هاندانی کوردان له نوروێژ بۆ خوێندن به‌ڕێووه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٦ ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، سیمینارێک له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له شارۆچکه‌ی لهیلهستروێمی نۆروێژ له دوو ته‌وه‌ردا به به‌شداری ژماره‌یه‌ک کوردی دانیشتووی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای سیمیناره‌که له‌لایه‌ن خاتوو مونیره جه‌هانی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تی ژنان، وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری سیمینار، به راگه‌یاندنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی رێگای رزگاریی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
باسی یه‌که‌می له‌لایه‌ن تووبا ئهلیاسییهوه له‌ژێر ناوی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری ژنان پێشکه‌ش کرا. خاتوو تووبا وتی: سه‌ره‌تا ژیانی کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی ژن و پیاو یه‌کسان بووه. به‌ڵام دوای دۆزینه‌وه‌ی دانه‌وێڵه و نێچیر و راو کردن، پیاو بوو به سه‌رچاوه‌ی ئابووری بنه‌ماڵه و ژنیش له ماڵه‌وه به به‌خێوکردنی منداڵ و کاری ناوماڵ، زیاتر چاو له‌ده‌ستی پیاو مایه‌وه. لێره به دواوه یه‌کسانی کۆمه‌ڵ تێکچوو. ئیتر تا هاتووه کۆمه‌ڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵگا له ده‌ستی پیاودا قۆرخ کراوه و به‌م جۆره دیارده‌کانی دیکه‌ی وه‌ک توند و تیژی، چه‌ند ژنی، ماره‌یی و ... سه‌ری هه‌ڵداوه.
به کورتی ژن رۆڵی خۆی له به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆمه‌ڵ له ده‌ست دا و وه‌ک مڵکی پیاو له ماڵدا مایه‌وه. واته سه‌رهه‌ڵدانی توند و تیژی و به که‌م سه‌یر کردنی ژنان، وای له‌و به‌شه‌ی کۆمه‌ڵ کرد ببن به مڵکی پیاوان. بۆ لابردنی ئه‌م سته‌مانه، پێویسته ژنان رۆڵی خۆیان وه‌ک مرۆڤ وه‌ربگرنه‌وه. ئه‌و ژنه‌ی کاری هه‌یه و سه‌رچاوه‌ی ئابووری سه‌ربه‌خۆی له رێگای کاره‌که‌یه‌وه ده‌ست ده‌که‌وێ، له‌و نایه‌کسانییه که‌م ده‌کاته‌وه. که‌وابوو، سه‌ربه‌خۆیی ئابووری ژنان رۆڵێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی له ژیانی ژنان و گۆڕانکاری کۆمه‌ڵگادا هه‌یه. قۆناخی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری وا له ژنان ده‌کا، له زۆر باره‌وه چالاک بن و وه‌ک مرۆڤێکی یه‌کسان له‌گه‌ڵ پیاواندا رۆڵی خۆیان بگێڕن.
پاشان به‌ڕێز سه‌لاح فههیمپوور له‌سه‌ر هاندانی کورد له‌م وڵاته بۆ خوێندنی باڵا باسێکی پێشکه‌ش به ئاماده‌بوانی سمیناره‌که کرد.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به ئه‌و ورده‌کارییانه‌ی که سه‌ره‌تا خوێندکار پێویسته ئه‌نجامی بدا، تا ده‌گاته زانکۆ، وتی: خوێندکار ده‌بێ سه‌ره‌تا بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی که‌له داهاتوودا ده‌یهه‌وێ پێی بگا، به‌رنامه‌ی هه‌بێ. ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش به دیاری کردنی ئه‌و رشته‌یه گرێ ده‌درێته‌وه که ناوبراو هه‌ڵیده‌بژێرێ. خوێندکار پێویسته ئه‌و رشته هه‌ڵبژێرێ که خۆی حه‌زی لێیه، نه‌ک ئه‌وه‌ی که دایک و باوکی به سه‌ریدا دای ده‌سه‌پێنێ. که‌وابوو مه‌رجی یه‌که‌م رشتهکهیه. پاشان له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ به خۆ بوون، درێژه به خوێندن بدا و به دوای ئه‌و کاره‌دا بگه‌ڕێ که ده‌یهه‌وێ له رێگای خوێندنه‌وه پێی بگا.
پاش بیستنی هه‌ر دوو باسه‌که، ئاماده‌بوان به پرسیار و سه‌رنج، کۆڕه‌که‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر کرد و کۆڕگێڕانیش به وه‌ڵامی پرسیاری به‌شدارانیان دایه‌وه.