کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمینارێک لەژێر ناوی \'\'جوغرافیا و شارستانیەت\'\' لە زانینگەی پەیام نووری سنە بەڕێوەچوو

21:04 - 17 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: سمینارێکی تایبەت لە شاری سنە لەلایەن خوێندکارانی ئەنجومەنەکانی مێژوو و جوغرافیای شاری سنەوە بۆ ئیسماعیل ئەیووبی پێکهات.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەنجومەنەکانی مێژوو و جوغرافیای زانینگەی پەیام نووری سنه، ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ١٧ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، سمینارێکی هاوبەشیان لە ژێر ناوی \'\'جوغرافیا و شارستانیەت\'\' بۆ \'\'ئیسماعیل ئەیووبی\'\' نووسەر و مێژوونووسی کورد پێکهێنا.
لەو سمینارەدا چەندین تەوەری پێوەندیدار بە مێژوو و جوغرافیای ئێران و بەتایبەت مێژووی کوردستان باس کرا و \'\'ئیسماعیل ئەیووبی\'\' بە پێشکەشکردنی باسەکانی خۆی سمینارەکەی دەوڵەمەندتر کرد.
خوێندکارانی بەشداری ئەو سمینارە بە شیوەیەکی چالاکانە وێڕای پیشان دانی کلیپێکی تایبەتی، را و تێبینییەکانی خۆیان دەربڕی.