کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمینارێک لەژێر ناوی \'\'کۆماری کوردستان هەنگاوێک لە پێناو سەربەستی\'\' لە سوێد بەڕێوەچوو

13:36 - 8 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: سمینارێک بۆ مەنسوور عەزیزی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە شاری یۆتۆبۆری بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا رۆژی شەممە رێکەوتی ٥ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، بەبۆنەی ٢ی رێبەندان ٦٨مین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ سوید، لە شاری یۆتۆبۆری بە هاوکاریی رێکخراوی یەکیەتیی کوردان لەو شارە، بە بەڕێوە بردنی سمینارێک لەژێر ناوی \'\'کۆماری کوردستان هەنگاوێک لە پێناو سەربەستی\'\' بۆ \'\'مەنسور عەزیزی\'\' ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەم یادە مێژویی‌یەیان بەرز و پیرۆز راگرت.
سەرەتای سمینارەکە بە سروودی نە تەوایەتیی \'\'ئەی رەقیب\'\' دەستی پێکرد، پاشان بۆ رێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان خولەکێک بێده نگی راگەیەنرا.
دواتر \'\'موراد قادری\'\' بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە شاری یۆتۆبۆری و \'\'ئەحمەد چەتۆ\'\' بەرپرسی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی لە یوتوبۆری، چەند وتەیەکیان لەسەر کۆماری کوردستان و کەسایەتیی پێشەوای بلیمەت، نەمر قازی محەمەد، ئاراستەی بەشداربوان کرد.
هۆکارە مێژوویی‌یەکانی راپەڕینی نەتەوەی کورد، هەلومەرجی تایبەت بە دامەزرانی کۆماری کوردستان و پێناسەی مۆدێڕنی چەمکی نەتەوە، سێ تەوەری سەرەکیی باسی سمینارەکەیان پێکهێنابوو کە لەلایەن \'\'عەزیزی\'\'یەوە پێشکەش کرا.
دواتر بەشداران را و بۆچوون و سەرنجی خۆیان لەسەر تەوەر و بابەتەکانی سمینارەکە خستە روو و لەلایەن کۆڕگێڕی سمینارەکەوە وەڵام درانەوە.