کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سه‌ردانی نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکرات ـ ئاڵمان، لەپارلمانی ئه‌و وڵاته

17:38 - 9 پووشپەڕ 2713

کوردستان میدیا: هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکرات له ئاڵمان، سه‌‌ردانی پارلمانی ئه‌و وڵاته‌ی کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، به‌هرامی لەگه‌ڵ فرانک هاینریش، ئه‌ندامی پارلمان لەفراکسیۆنی پارتی دێمۆکرات مه‌سیحی و ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی کارووباری ده‌ره‌وه‌ی پارلمان دیداری پێکهێنا.

بابه‌تی سه‌ره‌کیی چاوپێکه‌وتنه‌که باروودۆخی سیاسی و ئابووری ئێستای ئێران به گشتی وکوردستان به تایبه‌تی لەخۆ گرتبوو.

بەهرامی له‌م پێوه‌ندییه‌دا روانگه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی سه‌باره‌ت به باروودۆخی ئێستای ئێران و داهاتووی ئه‌و وڵاته خسته‌به‌ر باس. هه‌روه‌ها باروودۆخی ئێستای کوردستانی ئێرانی له بواری سیاسی و له پێوه‌ندی لەگه‌ڵ دۆخی مافی مرۆڤ به وردی شی کرده‌وه.

هاینریش له پێوه‌ندی لەگه‌ڵ سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان له به‌رانبه‌ر کۆماری ئێسلامیدا، روانگه‌‌ی خویانی وه‌ک پارتی ده‌سه‌ڵات له ئاڵماندا دەربڕی.