کوردستان میدیا: سێ زۆرانبازی کورد لە کێبڕکێیەکانی زۆرانبازیی دێرینەکانی قارەمانیەتی جیهان کە لە ئاتێن بەڕێوەچوو، پلەی قارەمانەیەتیان بەدەست هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژانی ٢١ هەتا ٢٨ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، كێبڕكێی زۆرانبازیی دێرینەکانی قارهمانیەتی جیهان له ئاتێنی پێته‌ختی وڵاتی یونان به‌ڕێوه چوو. لەو كێبڕكێیەدا، سێ وەرزشوانی کورد پلەی قاره‌مانه‌تیان بەدەست هێنا.
لەو کێبڕکێیانەدا، كورش (به‌ها) كهریمزاده له كێشی ١٣٠ کیلۆگرەم و ئازاد عهلیمحهممهدپوور له كێشی ٦٩كیلۆگرام، خه‌ڵكی شاری سه‌قز له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات كه بۆ تیمی ئێران له به‌شی فهرهنگی زۆرانیان گرت، توانییان سه‌ركه‌وتنی باش بەدهست بێنن و له كۆی ٧ مێداڵی زێڕ، ٢ میداڵی زێڕیی ئه‌م كێبڕكێیانهیان له مل كرد.
هه‌روه‌ها سه‌عید گوڵباخی (گوڵشه‌ن)، ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و دانیشتوی وڵاتی كانادا، خه‌ڵكی شاری سه‌قز، له‌م كێبڕكێیانهدا وەکوو ئه‌ندامی تیمی زۆرانبازیی كانادا بەشداریی کردبوو، توانی سه‌ركه‌وتوانه پله‌ی دووهه‌م بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات و مێداڵی زیوی له مل كرد.
سه‌عید گوڵشه‌ن، كوڕی شه‌هید عوسمان گوڵشه‌ن، هه‌ر له ته‌مه‌نی مێرمنداڵییه‌وه سه‌رقاڵی وه‌رزشی زۆرانبازی بووه و ئێستاش وه‌ك كه‌سێكی خاوه‌ن ئه‌زمون له وڵاتی كانادا درێژه به‌م وه‌رزشه ده‌دات.
ناوبراو تا ئێستا له چه‌ندین كێبڕكێی جیهانیی و قاڕهییدا به‌شداریی چالاكانه‌ی كردووه و چه‌ندین میداڵی جۆراوجۆری بۆخۆی مسۆگەر کردووە.