کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سوێد راهێنەری سەربازی بۆ کوردستان دەنێرێت

23:48 - 14 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: پارلمانی سوێد بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەی ناردنی سەربازی پسپۆر بۆ هاوکاریی‌کردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، حەمید تەیمووری نوێنەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی گوێ‌گرتن لە بڕیاری ناردنی راهێنەری سەربازی بۆ کوردستان، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٣ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی،سەردانی پارلمانی سوێدی کرد.

پارلمانی سوێد بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەی ناردنی سەربازی پسپۆڕ بۆ هاوکاریی‌کردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی بەڕێوە برد.

لەو کۆبوونەوەی پارلمانی سوێد، پاش ئاڵوگۆری بیروڕای پارلمانتارانی حیزبەکانی سوێد، پارلمانی ئەو وڵاتە پرۆژەی بڕیاری ناردنی راهێنەری سەربازی و پسپۆڕی تایبەتی بۆ هەرێمی کوردستانی پەسەند کرد.

ناردنی هێزی پسپۆڕی نیزامی بۆ کوردستان، لەسەر داوای دوو پارتی دەسەڵاتداری سوێد واتە پارتی سووسیال دێموکرات و حیزبی ژینگە (سەوز) لە حکوومەتی ئێستای سوێد بە سەرۆکایەتی، سەرۆک وەیزرانی ئەو وڵاتە، ستێفان لوێڤن بووە.

لەو بڕیارەی پارلماندا پەسەند کرا کە رێگا بە دەوڵەت دەدرێ ١٢٠ راوێژکاری سەربازی بۆ مەشق‌پێکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ هەولێر و عێراق بنێردرێن.

لەسەر پەسندکراوی دەوڵەتی سوێد، ٣٥ کەس لەو پسپۆرانە دوو حەوتوو تایبەتی رەوانەی کوردستان دەکرێن.