کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پشتیوانیی لە کەمپەینی \"من هم شلوار کردی می‌پوشم\" دەربڕی

14:52 - 24 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، سەبارەت بە بێ‌ڕێزیی هەواڵدەریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی(ئیرنا) بە جل‌وبەرگی کوردی، پشتیوانیی خۆی بۆ کەمپەینی من هم شلوار کردی می‌پوشم دەربڕی.

مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، بە پۆشینی جل‌وبەرگی کوردی پشتیوانیی لە کەمپەینی من هم شلوار کردی می‌پوشم دەربڕی.

هەروها عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیش پشتیوانیی خۆی بۆ کەمپەینی من هم شلوار کردی می‌پوشم دەربڕی و سووکایەتی و بێ‌ڕێزیی هەواڵدەریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی(ئیرنا) بە جل‌و بەرگی کوردیی مەحكووم کرد.

دوای سەفەری مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیە، هەواڵدەریی ئیرنای ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، سووکایەتی و بێ‌‌ڕێزیی بە جل‌وبەرگی کوردی کرد و مەسعود بارزانیی بە مرد شلوارپوش کردی ناودێر کرد، کە ئەو کردەوەیە جەنجاڵی سیاسی لە ناوچەکەدا دەنێتەوە.

لەو پێوەندییەدا، چەندین کەسایەتیی سیاسی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی غەیرە کوردیش سەبارەت بە بێ‌ڕێزیی هەواڵدەریی کۆماری ئیسلامی(ئیرنا) بە جل‌و بەرگی کوردی و بۆ پشتیوانی لە جل‌وبەرگی کوردی، پشتیوانییان لەو کەمپیەنە دەربڕی و بە لەبەرکردنی پانتۆڵی کوردی، ئەو بێ‌ڕێزییەیان مەحکووم کرد.

کەمپەینی من هم شلوار کردی می‌پوشم دوای ئەوە دامەزارە کە هەواڵدەریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی(ئیرنا) دوای سەفەری مەسعوود بارزانی بۆ وڵاتی تورکیە بێ‌ڕێزیی بە جل‌وبەرگی نەتەوەی کورد کرد و ئەوەش ناڕەزایەتیی بەرینی نەتەوەی کوردی لێ‏كەوتەوە.

12881.jpg

12882.jpg