کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سیمینارێك لەوڵاتی دانمارك لەپێوەندیی كوردستان بەڕێوە چوو

17:11 - 23 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: رێكخراوی jiyan.dk سیمینیارێكی بۆ چەند پسپۆڕی كورد و بیانی بەمەبەستی باس لەسەر داهاتووی كورد و كوردستان لەشاری كۆپێنهاگی پایتەختی دانمارك پێك هێنا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، تەوەری باسەكان روودا و پێشهاتەكانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین و داهاتووی نەتەوەی كورد بوون و كۆڕگێڕان بە جیا لەسەر ئەو تەوەرانە دوان و شاندێكی كۆمیتەی شێلەندی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و یەكیەتیی لاوانی دێمۆكرات بەفەرمی بانگهێشت كرابوون.

كۆڕگێڕان بریتی بوون لە :


ـ مارتین سەلسۆی ، رۆژنامەنووس لەرۆژنامەی پۆلتییكەنی دانمارك

ـ یەلدیز ئاك دۆغان پارلمانتاری پێشووی دانمارك

ـ محەممەد ئۆمید نەجەف مامۆستای زانكۆی هۆرسێنسی دانمارك
4725.jpg