كوردستان میدیا: سێ فه‌رمانده‌ی دیكه‌ی سوپای تیرۆریستیی پاسداران لهتێكههڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئۆپۆزێسیۆنی به‌شار ئه‌سه‌د لهسووریهكوژران.
سهرچاوهههواڵهكانی سه‌ر به‌سوپای پاسداران، ڕۆژی هەینی بیست و دووهه‌می خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌واڵی كوژرانی سێ فه‌رمانده‌ی دیكه‌ی ئه‌م ڕێكخراوهتیرۆریستیهیبهناوهكانی مه‌سعوود عه‌سكه‌ری، موحه‌ممه‌دڕه‌زا دێهقان و ئه‌حمه‌د عه‌تایی لهسوورییهیان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌م سێ فه‌رمانده‌یه‌ی سوپا ڕۆژی پێنج شهممهبیست و یه‌كی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌پارێزگای حه‌ڵه‌ب له‌باكووری سووریهكوژراون.
پێگه‌ی هه‌واڵنێریی ئازادگانی ئێران به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ته‌رمه‌كانی ئه‌م فه‌رماندانه‌ی سوپا، هه‌واڵی كوژرانیانی پشتڕاست كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن هه‌واڵنێرییه‌كانی ڕێژیمه‌وه بڵاو بوونه‌ته‌وه، له‌ده‌سپێكی ئۆپراسیۆنی موحه‌ڕره‌م تا ئێستا، زیاتر له٤٠ پاسدار له‌پارێزگای حه‌ڵه‌بی سووریهكوژراون.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی مه‌شرق به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ناوی تیرۆریسته‌كانی سوپای پاسداران له‌سووریه،پشتڕاستی كردووهتهوهكهلهماوهی ٢ حه‌وتووی ڕابردوودا، زیاتر له‌٢٠ پاسدار كوژراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌واڵێكی پشتڕاستنهكراوهباس له‌وه‌ده‌كات كهقاسم سولێمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودس له‌نزیك حه‌ڵه‌ب لهتێكههڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئۆپۆزێسیۆنی سووریهكوژراوه.
تا ئه‌م كاتهڕاگهیهنهكانی سه‌ر به‌ڕێژیم سه‌باره‌ت به‌م ههواڵههیچ دژكردهوهیهكیان پیشان نه‌داوه.
كوژرانی ئه‌ندامانی سوپای پاسدارانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی لهكاتێكدایهكهكاربهدهستانی ئه‌م ڕێژیمهناردنی هێزیان بۆ سووریهڕهت كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، به‌رده‌وام هه‌واڵی كوژرانی هێزه‌كانیان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
پاش ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی ڕووسیهلهشهڕی نێوخۆیی سووریه‌دا، پاڵپشتیی ڕێژیمی ئێران لهڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د زیاتر بووه‌و ڕۆژانهئاماری كوژراوانی سوپای پاسداران لهسووریهزیاتر و زیاتر ده‌بێت.