کوردستان میدیا: به‌هۆی گوشاری ئه‌منیه‌تیی هێزه ئیتلاعاتییه‌کانی رێژیمی ئێران، سێ چالاکی سیاسیی شاری مه‌هاباد، وڵاتیان به‌جێ هێشت.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٤ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، ئیداره‌ی ئه‌ماکینی شاری مه‌هاباد به ده‌ستوور ئیتلاعات دووکانی هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ی به‌ناوی سیاوش سالکی کوڕی کاوه سالکیی به‌تۆمه‌تی هاوکاریی باوک و مامی ناوبرا لوقمان سالکی، له‌گه‌ڵ حیزبێکی کوردستانیی دژبه‌ری رێژیمی ئیسلامیی ئێران، پلۆمپ کردووه.
کاوه و لوقمان له پاییزی ١٣٩٠ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی هاوکاریی حیزبێکی دژبه‌ری رێژیمی ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر کران و پاش چه‌ند مانگ ده‌سبه‌سه‌ر کران به دانانی بارمته‌ی ٦٠ میلیۆن تمه‌نی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ١٢ که‌سی دیکه ئازاد کران.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباد ماوه‌ی حوکمه‌که‌یان که ٥ ساڵ زیندانی بووه، به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ١٤ ده‌سبه‌سه‌ر کراوه راگه‌یه‌نراوه و کاوه و لوقمان سالکی و چیا مه‌ولانژاد، به هۆی فشاری ئه‌منیه‌تی وڵاتیان به‌جێ هێشتووه و په‌ڕیوه‌ی هه‌رێمی کوردستان بوون.
به‌هۆی گوشاری ئه‌منیه‌تیی هێزه‌کانی رێژیم بۆ سه‌ر چالاکانی سیاسیی کورد و داسه‌پاندنی سزای قورسی زیندان و سێداره، به تۆمه‌تی هاوکاریی حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری ئه‌و رێژێمه، ساڵانه چه‌ندین چالاک وڵاتی خۆیان به‌جێ دێڵن و په‌رته‌وازه‌ی وڵاتانی دیکه و به‌تایبه‌ت هه‌رێمی کوردستان ده‌بن.