کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ‌مامۆستای زانكۆی ئازادی شاری مەهاباد لەو زانکۆیە دەركران

22:34 - 30 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: سێ‌مامۆستای زانكۆی ئازاد لەشاری مەهاباد لەئەنجامی گوشاری هێزە ئەمنیەتییەكان لەسەر كار دەركران.


دكتور مەنسوور سوهرابی، دكتور وریا حەفیدی و دكتور یوونس یەزدان پەرەست دوای چەندین ساڵ وانە وتنەوە لە زانكۆی ئازادی مەهاباد، لەو زانكۆیە دەركران.
ئەو مامۆستایانە بە بەردەوامی گوشاری هێزە ئەمنیەتییەكانیان لەسەر بووە و لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی خوێندكار بڵاوی كردەوە، ئەو سێ‌مامۆستایە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكان و حەراسەتی زانكۆوە بە بەردەوامی لێكۆلینەوەیان لێ‌كراوە.
ئەو مامۆستایانە لەكەسانی ناسراوی كۆنفرانسە زانستییەكانی زانكۆكانی كوردستان بوون.

هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵەی هۆكاری دەركرانی ئەو سێ‌مامۆستایە نەزانراوە.