کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ‌هاووڵاتیی شاری پاوە بەتەقەی هێزە ئینتزامییەكانی رێژیمی ئێران بوون بە قوربانی

14:38 - 15 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: سێ‌هاووڵاتیی كوردی خەڵكی ناوچەی پاوە لە جادەی نێوان ساوە ـ تاران لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانی رێژیمی ئێرانەوە تەقەیان لێكرا و لەئەنجامدا هاووڵاتییەك كوژرا و دووی دیكەش بەتوندی بریندار كران.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێكەوتی ١٤ی بانەمەڕ نەبی عەبدوڵڵاهی، مەهدی عەبدوڵڵاهی خەڵكی ئاوایی بانەوەر و ساڵح ساڵحی خەڵكی ئاوایی سەركرانی پاوە لە جادەی ساوە ـ تاران لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە درانە بەر دەستڕێژ و لەنجامدا نەبی عەبدوڵڵاهی خەڵكی بانەوەری شاری پاوە گیانی لێ‌ئەستێنرا.
هەر لەئەنجامی ئەو دەستڕێژییەدا مەهدی برای نەبی و ساڵح بەتوندی بریندار كران.

ئەو دەستڕێژییە لە ماشێنی ئەو سێ‌هاووڵاتییە كوردە لەحاڵێكدا بووە كە هیچ كەلوپەلێكیان پێ‌نەبووە و لەحاڵی تێپەڕین بە جادەی ساوە ـ تاراندا بوونە.

هێزە ئینتزامییەكان دوای تەقەی كردن لەماشێنی ئەو هاووڵاتیانە و كەوتنەوەی سێ‌قوربانی، دەستیان بەسەر ماشێنەكانیشیاندا گرتوون.