کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندێکی حیزبی شیووعی لە دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات

16:20 - 28 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: شاندێکی پایەبەرزی حیزبی شیووعیی کوردستان، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٥ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی شیووعیی کوردستان بە سەرپەرستیی \'\'کەماڵ شاکر\'\' سکرتێری حیزبی شیووعیی کوردستان، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و لەلایەن شاندێکی حیزبەوە بە سەرپەرستیی \'\'مستەفا هیجری\'\' پێشوازیی لێ‌کرا.
لەو دانیشتنەدا هەر دوولا باسی مەسەلە سیاسییەکانی پێوەندیدار بە کورد و ئاڵوگۆڕەکانی ناوچە و هەروەها پێویستیی هەرچی زیاتری لێک نیزیک بوونەوەی هێز و لایەنەکان کەوتە بەر باس و سکرتێری گشتیی حیزب سەبارەت بە رۆڵی تێکدەرانەی رێژیمی ئیسلامی ئێران و نەخشی لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا هێنایە بەر باس.
دانیشتنی ئێران و گرووپی پێنج زێدە یەک و توندوتیژبوونی سەرکوت ئیعدامەکان لە ئێران پاش هاتنە سەرکاری رۆحانی بەشێکی دیکە لە باسەکانی ئەو هاودیتنەی پێکهێنابوو.
لەو دانیشتەندا چەندین بابەتی پێوەندیدار بە بارودۆخی کورد هاتە ئاراوە و لە کۆتاییشدا لەسەر بەردەوامیی پێوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوو حیزب پێداگری کرایەوە.