کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندێکی پارتی چەپی کوردستانی سووریە لە دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات

15:02 - 25 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: شاندێکی باڵای پارتی چەپی کوردستانی سووریە،سەردانی دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری هەولێریان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، شاندێکی باڵای پارتی چەپی کوردستانی سووریە، سەردانی دەفتەری پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە شاری هەولێر کرد.

شاندی پارتی چەپی کوردستانی سووریە بە سەرۆکایەتی کاک مەحموود مەلا سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە و بە هاوڕێیەتی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەڕێوەبەری ئەم پارتە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دواپێشهاتەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها پێداگری لە سەر پشتیوانی خۆیان لە خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەردانی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە هەولێر کرد و لە لایەن محەممەد ساڵح قادری بەرپرسی نوێنەرایەتی حیزب، لەم شارە پێشوازییان لێکرا.

لەم چاوپێکەوتنەدا تیشک خرایە سەر کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار بە بارودۆخی خەباتی کورد لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان و پێداگری لە سەر هاوکاری و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرا و بە زامنی سەرەکی دەستەبەرکردن و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵا نەتەوەییەکان ئەژمێردرا.