کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندێكی بزووتنەوەی دێمۆكراتیكی گەلی كوردستان لە دەفتەری پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكرات لە هەولێر

16:55 - 18 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی بزووتنەوەی دێمۆكراتیكی گەلی كوردستان بە سەرپەرستی بەڕێز مام خدر سكرتێری گشتیی ئەو بزوتنەوەیە سەردانی پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكراتیان لەشاری هەولێر كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شاندی بزووتنەوەی دێمۆكراتیكی گەلی كوردستان لەلایەن محەممەد ساڵح قادری ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێمۆكرات و بەرپرسی پێوەندییەكانی هەولێر پێشوازیی لێكرا.

4328.jpg

لە دیدارەكەدا باسێكی سیاسی لەسەر دۆخی كورد لە ئێران و سەركوت و چەواشەكارییەكانی رێژیمی ئێران بە دژی ئەو نەتەوەیە خرانە بەر باس.
دواتر مام خدر وەك بزووتنەوەی دێمۆكراتیكی گەلی كوردستان پشتیوانی خۆی لەخەباتی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و جوڵانەوەی رزگاریخوازی لە كوردستانی ئێران دەربڕی و پێداگرییان لەسەر بەردەوامی پێوەندی و هاوكاری نیوانیان كردەوە.