كوردستان میدیا: شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەسویس لەگەڵ سیمون ئامان لە وەزارەتی دەرەوەی سویس، كۆبۆوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شاندی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات پێکهاتوو لە نامدار سەفەری بەرپرسی كۆمیتە و باوا ئەلیاسی ئەندامی کۆمیسیۆنی پێوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ سیمون ئامان، كۆمەڵێك پرس و بابەتی پێوەندیدار بەئێران و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤینیان تاوتوێكرد.
لەو دانیشتنەدا دۆخی مافی مرۆڤ لەكوردستانی ئێران و پێشێڵ كرانی ئەو مافانە لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە هاتۆتە بەرباس و هەروەها رێژەی زیندانیانی سیاسیی دەسبەسەر كراو ئاماری كوژران و بریندار بوانی كۆڵبەرانی كورد لەلایەن شاندی كۆمیتەوی حیزبی دێمۆكراتەوە بە وەزارەتی دەرەوەی سویس دراوە.
لەپێوەندیی هەڵبژاردنی سەركۆماری رێژیمی ئێراندا شاندی كۆمیتە لەو باوەڕەدابووە ئەو هەڵبژاردنانە، نە ئازادە و نە دادوەرانەیە و بە پێی پێوەرەكانی هەڵبژاردنی ئازاد، هەڵبژاردنەكانی ئێران لەسایەی كۆماری ئیسلامی لانی كەمی مەرجەكانی هەڵبژاردنی تێدا نیە.
لەلایەكی دیكەوە سیمون ئامان بەڵێنی ئەوەی بە شاندی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات دا كە زانیاری و ئاماری پێشێڵ كردنەکانی مافی مرۆڤ، بە گوێیدەسەڵاتدارانی رێژیمی ئێران بگەیەنێت.