کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات ـ دانمارك لەكەمپی پەناخوازە كوردەكان لەو وڵاتە

23:44 - 18 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات ـ شیلەند بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی پەناخوازە كوردەكان لە دانمارك، سەردانی كەمپی سەندهۆلمیان لەشاری كۆپێنهاگ كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شاندی كۆمیتەی شیلەند كە پێكهاتبوون لە دیار مەولایی و عەلی قادری سەردانی كەمپی پەناخوازانی سەندهۆلم یان كرد و لە رەوشی پەناخوازانی كوردی ئەم كەمپە لێكۆلینەوەیان كرد.
شاندیەكە لەگەڵ ژمارەیەك لە پەناخوازە كوردەكانی كەمپەكە، وێرای باس كردنی رەوشی كۆچبەری بۆ دانمارك، ئامادەیی كۆمیتەكەیانی بۆ یارمەتیدانی كەیسی پەناخوازییان بە پێی ئیمكان نیشان دا.
لەلایەكی دیكەوە پەناخوازە كوردەكان داوایان لەكۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات ـ دانمارك كرد كە سەربارەت بە كرانەوەی دووبارەی كەیسەكەیان، یارمەتیدەریان بن.