کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی نوێنەری حیزبی دێموکرات ــ ئاڵمان، لە پارلمانی ئەو وڵاته

19:48 - 5 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان، سەردانی پارلمانی ئەو وڵاتەی کرد و لەگەڵ راوێژکارانی سیاسەتی دەرەوە کۆبووەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ هیوا بەهرامی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان لە درێژەی دیدار و چاوپێکەوتەنکانیدا رۆژی پێنج‌شەممه رێکەوتی ١ی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی، سەردانی پارلمانی ئەو وڵاتەی کرد و لەگەڵ دوو راوێژکاری لیژنە‌ی کۆئوردیناسیونی سیاسەتی دەرەوەی پارلمان دیداری کرد.
لەم چاوپێکەوتنەدا که هەردوو راوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی پارلمانی ئاڵمان، \'\'ۆلفگانگ ئێرهارت و ماتیاس مارتین\'\' ئاماده بوون، چەندین بابەتی پێوەندیدار به ئێران و کوردستان، لەوانه بارودۆخی نێونەتەوەیی و ناوخۆیی ئێران له ئێستادا و پرسی کورد و هەلومەرجی کوردستانی ئێران و سیاسەتی دەوڵەتی ئاڵمان له پێوەندی لەگەڵ ئێران به گشتی و پرسە جیاجیاکانی ناوخۆی ئێران به تایبەتی و سیاسەتی یەکیەتیی ئورووپا لەهەمبەر ئێراندا باس و تاوتوێ کران.