کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی نوێنەری حیزبی دێموکرات له ئاڵمان، لە دەفتەری سەرەکیی پارتی سوسیال دێموکرات (SPD)

12:37 - 3 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان لەگەڵ بەرپرسانی پارتی سوسیال دێموکراتی ئەو وڵاتە لە شاری بێرلین کۆبووەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ \'\'هیوا بەهرامی\'\' نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٢٩ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، سەردانی دەفتەری سەرەکیی پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمانی کرد و لەگەڵ \'\'کۆنستانتین\'\' بەرپرسی پێوەندییە نێونتەوەیی‌یەکانی ئەو پارتە کۆبووەوە.
پرسی رێککەوتنی سەرەتایی نێوان رێژیمی ئیسلامیی ئێران و گرووپی ١+٥ لەسەر بەرنامەی ناوکیی ئەو رێژیمە و سیاسەتەکانی رێژیم لەو پێوەندییەدا باسیان لێوە کرا و دۆخی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریی ئەو مافانە لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە و پاش هاتنە سەرکاری رۆحانی بەشێکی دیکەی باسەکانی ئەو دیدارە بوو.
لەو دیدارەدا هەر دوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان لەسەر هاوکاری و هاوفیکریی زیاتر لە داهاتوودا پیداگرییان کردەوە.