کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان، بازنەی ئۆریبرۆ لە کۆمیتەی حیزبی دێموکرات

15:08 - 10 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: دوو شاندی ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان بازنەی ئۆریبرۆ و کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو ناوچەیە، کۆبوونەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان ــ بازنەی ئۆریبرۆ بە سەرپەرستیی \'\'سەید عەبدوڵڵا\'\' بەرپرسی ئەو بازنەیە رێکەوتی ٦ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی سەردانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە ناوچەی ئۆریبرۆ کرد و لەلایەن شانێکی ئەو کۆمیتەوە بە سەرپەرسیی \'\'سەلاح ئارامش\'\' بەرپرسی کۆمیتە، پێشوازیی لێ کرا.
لەو هاودیتنەدا، دۆخی رەوەندی کورد لە هەرێمی ئۆریبرۆی وڵاتی سوێد تاوتوێ کرا و چەندین پێشنیار لەلایەن هەر دوو لایەنەوە بۆ باشتربوونی دۆخی کورد لەو ناوچەیە، خرایە روو.
ئەندامانی هەر دوو شاندی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئۆریبرۆ و ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان بازنەی ئەو ناوچەیە، لەسەر بەردەوامیی پێوەندییەکانیان پێداگرییان کردەوە.