کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی ئەندامانی حیزب لە بلژیک لە گڵکۆی شەهیدانی رێبەر لە پاریس و خاتوو نەسرین قاسملوو

16:28 - 12 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – بلژیک، لە رۆژی شەهیدانی کوردستاندا سەردانی گۆڕی شەهیدانی لە پێرلاشێز کرد و لەوحێکی رێزلێنانیش پێشکەش بە نەسرین قاسملوو کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، هەیئەتێکی هاوبەشی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بلژیک و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان دانیشتووی وڵاتی بلژیک، بە مەبەستی بەرز راگرتنی یادی شەهیدانی سەربەرزی کوردستان، سەردانی گۆڕستانی پێرلاشیزیان لە شاری پاریس پایتەختی وڵاتی فەڕانسە کرد.
پاشان بەشداران سەردانی خاتوو نەسرین قاسملوویان کرد و دەستەگوڵی رێز و وەفایان پێشکەش کرد.
نەسرین قاسملوو، وێڕای دەڕبڕینی خۆشحاڵیی خۆی لەو سەردانە لەو رۆژە مێژوویی‌یەدا لەلایەن رێبوارانی رێگای دوکتوور قاسملوو دەربڕی و سەبارەت بە ئامانجی بەرزی شەهیدان قسەی کرد کە گیانی خۆیانیان لە پێناویدا فیدا کردووە هیوای وەدیهاتنی ئامانجی شەهیدانی خواست.