![](/weney-mallperr/10008.jpg)
کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئوتریش، لەگەڵ ئەندام پارلمانی پارتی سەوز و سەرۆکی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئەو وڵاتە چاوپکەوتنی پێک هێنا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنجشه‌ممه، رێکه‌وتی ١٠ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئوتریش سه‌ردانی پارلمانی ئه‌و وڵاته‌ی کرد و چاوی به ئالێف کۆروون ئه‌ندام پارلمانی پارتی سه‌وز و سه‌رۆکی کۆمێسیونی مافی مرۆڤی پارلمان که‌وت.
له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا وێڕای باسێکی گشتی سه‌باره‌ت به هه‌لوومه‌رجی سیاسیی ئێران، چه‌ند بابه‌تی دیکه‌و له‌وانه وتووێژه‌کانی نێوان وڵاتانی ٥+ ١ و ئێران سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ناو‌کی، پرسی مافی مرۆڤ له ئێران به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی، چوونەسه‌ری راده‌ی له سێداره‌دان پاش هاتنه سه‌رکاری ده‌وڵه‌تی روحانی و بابه‌تگه‌لێک بوون که لەلایه‌ن نوێنه‌ری حێزبه‌وه به وردی باسیان لێ‌کرا.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا، هیوا به‌هرامی رەخنه‌ی له سیاسه‌تی وڵاتانی رۆژئاوا گرت و وتی: لەگه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانیاریان سه‌باره‌ت به باروودۆخی سیاسی ناوخۆی ئێران هه‌یه و پێشێلکاری رۆژانه‌ی مافی مرۆڤ لەلایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه ده‌بینن، بەڵام بو ئه‌وه‌ی دانووستانه‌کانیان لەگه‌ڵ رێژیم به ئاکامی دڵخواز بگات، خویان له‌و بابه‌تانه ده‌دزنه‌وه.
نوێنه‌ری حیزب وێڕای ئه‌وه‌ێ چه‌ندین زانیاری نووسراوی سه‌باره‌ت به پێشل‌کردنی مافی مرۆڤ له کوردستان خسته به‌ر دیدی سه‌رۆکی کۆمێسیونی مافی مرۆڤی پارلمانی ئوتریش، رووداوی له سێداره‌دان، مانگرتن و گیران و ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆر هاووڵاتییانی کوردی کرد که له مانگه‌کانی دواییدا روویان داوه هێنایه به‌ر باس.
شایانی باسه، پارتی سه‌وزی ئوتریش و فراکسیۆنی پارلمانی ئه‌و حیزبه له چه‌ند مانگی رابردوودا لەمه‌ڕ رووداوه‌کانی کوردستانی ئێران و به گشتی ئێران چه‌ندین جار به‌یاننامه‌یان داوه‌ته ده‌رێ و جارێکیش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوتریشیان به فه‌رمی بانگهێشتی پارلمان کرد و به‌شێک له پرسیاره‌کانیان تایبه‌ت به باروودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا بوون.