![](/weney-mallperr/9214.jpg)
کوردستان میدیا: سەعدوڵڵا نەسیری لە رێوڕەسمێکدا لە شاری سنە ئامێری مۆسیقاکەی پێشکەش بە ئاوارە کوردەکانی هەرێمی کوردستان کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هونەرمەند سەعدوڵڵا نەسیری ژەنیاری دیوان و ئامیری دەف، رۆژی شەممە رێکەوتی ١ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، ئامێرە مۆسیقایییەکەی پێشکەش بە کوردە ئاوارەکانی شنگال لە هەرێمی کوردستان کرد.
هەروەها مەحموود مەحموودی رۆژنامەنووس و سەرنووسەری رۆژنامەی \'\'ئاگرین رۆژ\'\' بە نیشانەی هاودەردی لەگەڵ ئاوارە کوردەکانی شاری شنگال لە هەوڵێکی سیمبۆلیکدا قەڵەمەکەی خۆی پێشکەش بەو ئاوارانە کرد.
سەعدوڵڵا نەسیری و مەحموود مەحموودی لە رێوڕەسمێکدا کە ئیوارەی رۆژی شەممە بەڕێوەچوو، بەم هەوڵە سیمبۆلیکە هاودەردیی خۆیان لەگەڵ کوردە ئاوارەکانی شنگال دەربڕی.
سەعدوڵڵا نەسیری لەو رێوڕەسمەدا وتی: من بە پێشکەش کردن ئامێرە مۆسیقایییەکەم دەمهەوێ ئەوە رابگەیەنم کە نەتەوەی کورد بەردەوام دژایەتیی شەڕ و خونڕێژیی کردووە و ئێمە دەمانهەوێ دونیا لە ئاسایش و ئارامیدا بژی.
شەپۆلی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ کوردە ئێزدییەکانی شنگال لە کوردستانی ئێران لە شاری جوانڕۆ دەستی پێ کرد و پاش چەند رۆژ تێکڕای شارەکانی کوردستانی گرتەوە.