کوردستان میدیا: دژبه‌رانی ئه‌سه‌د پێش‌ڕه‌ویی خۆیان له شاری حه‌له‌ب بێ‌پێشینه وه‌سف کردووه و باس له به‌شداریی هه‌زاران شۆڕشگێڕ له ئازادسازیی ئه‌و شاره ده‌که‌ن.
به‌پێی راپۆرتی کۆمیته‌ی مافی مرۆڤی سووریه و له زاری رامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌رپرسی ئه‌و کۆمیته‌یه، ئاگری شه‌ڕ له نێوان شۆڕشگێڕان و هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د له شاری حه‌له‌ب رۆژی پێنج‌شه‌ممه له دوو گه‌ڕه‌کی ئه‌و شاره هه‌ڵگیرساوه و شه‌ڕه‌کان بۆ ئازاد کردنی شاری حه‌له‌ب به‌ربڵاوتر بوونه‌ته‌وه.
چالاکانی سووری و دانیشتوانی حه‌له‌ب ده‌ڵێن، دژبه‌رانی ئه‌سه‌د له هێرشێکی بێ‌پێشینه‌دا ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌کانیان کردووه‌ته ئامانج و به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه هه‌زاران شۆڕشگێڕ له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شدارییان کردووه.
ژماره‌یه‌ک له شۆڕشگێڕانی سووریه په‌ڕژاونه‌ته سه‌ر ئه‌وه که زیاتر له ٦٠%ـی شاری حه‌له‌بیان له ده‌ستی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د رزگار کردووه.