کوردستان میدیا: لەو هاودیتنەدا هەڵبژاردنەکانی پارلمانی کوردستان و روانگەی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر پرسە سیاسییەکان باسیان لێوە کرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرستیی \'\'د. محەممەد حاجی\'\' رێکخەری ژووری پێوەندییە سیاسییەکانی ئەو بزووتنەوەیە، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و لەلایەن شاندێکی حیزبەوە بە سەرپەرستیی \'\'مستەفا هیجری\'\' سکرتێری گشتیی حیزب پێشوازیی لێ کرا.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای خۆشحاڵیی خۆی لە سەردانی شاندی بزووتنەوەی گۆڕان لە دەفتەری سیاسیی حیزب، باسی هەڵبژاردنەکانی پارلمانی کوردستانی کرد و کۆدەنگی و یەکگرتوویی هەرچی زیاتری کوردی بە رەمزی بەرەوپێشچوونی هەرێمی کوردستان و بە زامنی سەرکەوتنی زانی.
پاشان دوکتور محەممەد حاجی، خۆشحاڵیی خۆی لە پێشوازیی گەرمی حیزبی دێموکرات دەربڕی و روانگەی بزووتنەوەی گۆڕانی لەسەر پرسە سیاسییەکان و بارودۆخی هەرێمی کوردستان بۆ شاندی خانەخوێ باس کرد.
لە کۆتایی ئەو دانیشتنەدا هەر دوولا لەسەر هەوڵی زیاتر بۆ باشتر بوونی بارودۆخی کورد پێداگرییان کردەوە.