کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات لە ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆمەڵە بەشداریی کرد

20:04 - 27 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە رێوڕەسمێ ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵەی شورشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەشداریی کرد.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٦ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی کەریم پەرویزی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە رێوڕسمی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵەی شورشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەشداریی کرد.
شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران برووسکەی پیرۆزبایی خۆی لەو رێوڕەسمەدا پێشکەش کرد.