![](/wenekan/2017-02/514068-ea74219afc0ea653405b2b900224177a.jpg)
کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کانادا بەشدارییان لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێراندا کرد.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژهەلاتی کانادا بە سەرپەرەستیی دوکتور فەرەیدون ڕەحمانی بەشدارییان لە ڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێراندا کرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا، پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهەڵاتی کانادا لە لایەن تەها حەسنیانی پێشکەش بە بەشداربوان کرا.
ناوبراو وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ئەم ڕۆژە مێژووییە لە ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵە باسێکی له سەر هەلومەرجی ئێستای کوردستان و نەخش و جێ پەنجەی پێشمەرگە لە دژی داعش و داگیرکەرانی کوردستان پێشکەش کرد و گوتی کە پێشمەرگە بۆتە هۆی ئەوەی دونیا بەچاوی ڕێز و ئیحترامەوە بڕوانێتە ڕۆڵی پێشمەرگە دژی تێرۆریستان.
ناوبراولە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاورێکی لە بڕیاری گرێدانەوەی خەباتی شاخ و شار و دەسپێکی شۆڕشی نوێی ڕۆژهەڵات ناسراو بە ڕاسان کرد.