کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێكی حیزبی دێمۆكرات سەردانی مامۆستا شێركۆ بێكەسیان كرد

22:22 - 10 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لەسوید بەمەبەستی ئاگادار بوون لەرەوشی تەندروستی مامۆستا شێركۆ بێكەس شاعیری نەتەوەیی، سەردانی بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە كوردەیان كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شاندی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لەسوید بەسەرپەرستی مستەفا زارعی بەرپرسی كۆمیتە، پەیامی بەڕێز مستەفا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكرات و رێبەری ئەو حیزبەیان پێشكەش بە بنەماڵەی مامۆستا شێركۆ بێكەس كرد و هیوای چاك بوونەوەیان بۆ ئەو دۆستە دێرینەی حیزبی دێمۆكرات خواست.

شاندی حیزبی دێمۆكرات لەلایەن خاتوو نەسرین كچی مامۆستا بێكەسەوە پێشوازیان لێكرا و هەروەها ئەو هەوڵەی حیزبی دێمۆكراتی بەرز نرخاند.