کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات ـ كانادا لەگەڵ ئەندام پارلمانێكی ئەو وڵاتە كۆبوونەوە

17:06 - 31 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی كۆمیتەی رۆژهەڵاتی كانادا سەردانی نووسینگەی ئارین مەتیسن ئەندام پارلمانی كانادا لەسەر لیستی حیزبی نیودێمۆكراتیان كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەو دانیشتنەدا كۆمەڵێك باسی پێوەندیدار بە كانادا، ئێران، كوردستان و حیزبی دێمۆكرات و نیودێمۆكرات هاتۆتە گۆڕێ.
لەو دانیشتنەدا شاندی حیزبی دێمۆكرات وێڕای پیرۆزبایی لە ئەو ئەندام پارلمانە و حیزبەكەی، جەختیشی لەسەر دۆستایەتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و حیزبی نیودێمۆكراتی كانادا كردەوە و شاندی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات هیوای هواست ئەم پێوەندییانە لەئاستی نێودەوڵەتی بە تایبەتی ئەنترناسیونالی سوسیالیستدا پتەوتر بكرێن و زیاتر پەرە بستێنێ.

لە درێژەی باسەكاندا شاندی حیزب لەو باوەڕەدابوو كە دەبێ‌حیزبی نیودێمۆكرات لە سەر سیاسەتی خۆی كە پشتیوانی لەئازادیخوازان و مافخوازانە بە تایبەتی بزوتنەوەی مافخوازی و ئازادیخوازی كورد و باقی نەتەوەكانی ئێرانە بەردەوام بێت.