کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات ـ دانمارك بەشداریی لەسیمینارێكی بەرپرسی پێوەندییەكانی پارتی دێمۆكراتی كوردستاندا كرد

22:20 - 16 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: كۆمیتە ناوچەی شیلەندی پارتی دێمۆكراتی كوردستان سمینارێكی بۆ هێمن هەورامی بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی ئەو پارتە، پێك هێنا و شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات ـ دانمارك لەو سیمینارەدا بەشدار بوون.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سیمینارێك بەمەبەستی تیشك خستنە سەر كۆمەڵێك باس و بابەتی پەیوەندیدار بە هەرێمی كوردستان و پێشهاتەكانی ئێستا و داهاتووی ناوچە و پرسی كورد لە بەشە جیاجیاكانی كوردستان، لە شاری ئیس هۆی ناوچەی شێلەند، پێك هات.

كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لە دانمارك بە فەرمی بانگهێشتی ئەو سیمینارە كرابوون.