کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێكی كۆمیتەی ئوتریش لە یادی ٧٩هەمین ساڵی دامەزرانی حیزبی شیوعی عێراق بەشداریی كرد

14:48 - 12 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ـ ئوتریش لەسەر بانگهێشتی كۆمیتەی حیزبی شیوعی بەشداری لەیادی حەفتاونۆهەمین ساڵی دامەزرانی ئەو پارتەدا كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا: شاندی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لە ئوتریش پەیامێكیان پێشكەش بە رێوڕەسمەكە كرد كە لەلایەن بەرپرسی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات ـ ئوتریش خوێندرایەوە.

لە پەیامەكەدا وێڕای پیرۆزبایی لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی شیوعی، باس لە ئاڵوگۆڕەكانی ئەم دواییانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سیستمی دیكتاتۆری و بەكار هێنانی هێز و كەرەسەی نایاسایی بۆ سەپاندنی یاسای كۆنەپەرستانە و نەگونجاو لەگەڵ سەردەمی ئێستادا، پێشێل كردنی مافی نەتەوەیی لە وڵاتانی فرەنەتەوەی وەك ئێران و عێراق كرا.

4256.jpg


لە بەشێكی تری پەیامەكەدا پاش وەبیرهێنانەوەی هاوكاری و خەباتی هاوبەشی هەر دوو حیزب لە رابردودا دژی چەوسانەوە و دیكتاتۆریەت، پێداگری لەسەر هاوكاری زیاتر لەگەڵ یەكتر كرابۆوە.