کوردستان میدیا: تاقمێک لە دەستوپێوەندییەکانی رێژیم لەشاری شنۆ بە جلوبەرگی پێشمەرگە و ناوی پێشمەرگەوە داوای یارمەتی لە خەڵک و هاووڵاتییان دەکەن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە چەند رۆژی رابردوودا رێژیم تاقمێکی لەدەستوپێوەندییەکانی خۆی لەناو شاری شنۆ بڵاو کردووەتەوە کە ئەو کەسانە چەکدار و خەڵکی شاری شنۆن.
لەو بارەیەوە سەرجاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند: ئەو تاقمەی سەربە رێژیم لەژێر ناوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شەوانە دەچنە ئەو ماڵانەی کە بنەماڵەی پێشمەرگە و شەهیدن و داوای یارمەتیان لێ دەکەن.
سەرچاوەکە لەدرێژەدا باسی لەوەش کردووە، ئەو تاقمە لەدەستوپێوەندییەکانی رێژیم ناسنامەی حیزبیان پێیە و ئارم و وێنەی رێبەرانی شەهیدیان لەجلوبەرگەکانیان داوە.
ئەو کەسانە سەربە رێژیم لە چەند رۆژی رابردوودا چوونەتە گوندەکانی گرکاگووری سەر بە دەشتەبێڵێ شنۆ و لەوێ بینراون.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی ئەمنیەتی کردنی زیاتری کوردستان و ناوچەکە دەستی گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی خۆی ئاوەڵاتر کردووە و بەم شێوەیە بە ئاسانی رەوایی بە جووڵە نیزامییەکانی خۆی لە ناوچەکەدا دەدات.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران پاش جێگیربوونی هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە سنوورەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، کۆمەڵێک هەوڵی جۆراوجۆر وەکوو دانانی پاسگای نوێ، نۆژەنکردنەوەی پاسگا کۆن و چۆڵکراوەکان، بەڕێکردنی بەکرێگیراوان بۆ ناو خەڵک بە مەبەستی شناسایی لایەنگرانی حیزب و مینڕێژکردنی دەورووبەری پادگانەکانی، گرتووەتە بەر و بەو شێوەیە دەیهەوێت وێڕای میلیتاریزەکردنی کوردستان، خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی حیزبی دێموکرات ئامادە بکات.