کوردستان میدیا: لەئەنجامی هێرشی پیاوێکی چەکدار بۆ سەر بنەماڵەیەک چوار کەس کوژران و بریندار بوو و بکووژەکەش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئێوارەی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٠ی خەرمانانی ١٣٩٤، لەشاری شنۆ لەگەڕەگی ڕەحیمئاباد، کەسێک بە ناوی س.ی بە چەک هێرشی کردووەتە سەر بنەماڵەیەک بە ناوی سابیری کە دوای کوشتن و بریندارکردنی ٤ کەس، کۆتایی بە ژیانی خۆشی دێنێت.
بەهۆی دەستڕیژی ئەو کەسە، ژنێک بە ناوی مونیرە سابیری گیانی لەدەست دەوە و هەروەها دوو ژنی دیکە کە یەکێکیان تەمەنی ٥٠ ساڵ بووە لەگەڵ منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ کەوتوونەتە بەر دەستڕێژییەکە و بە هۆی قووڵی برینەکانیان لە رێگای نەخۆشخانەی ئورمیە ژنە ٥٠ ساڵان و منداڵەکە گیانیان لەدەست داوە.
هەواڵدەرییە ناوچەیەکیان بڵاویان کردووەتەوە کە ژنەکەی دیکە بۆ نەخۆشخانە شاری نەغەدە رەوانە کراوە.
بکوژەکە پێشتر هاوسەری مونیرە سابیری بووە و مانگێگ لەمەوبەر لەیەکتر جیا ببوونەو پاش کوشتن و بریندارکردنی ئەو بنەماڵەیە خۆشی کوشتووە.