کوردستان میدیا: شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له نێوان خه‌ڵک و هێزه‌کانی سپای پاسداران له ناوچه‌ی نه‌وسوود هاتووه‌ته ئاراوه و له ئاکامدا چه‌ندین حه‌یوانی بارهه‌ڵگر به کوشت چوون.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی ٥ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، کۆمه‌ڵێک کاسبکاری سه‌ر سنوور له ناوچه‌ی نه‌وسوود له شوێنێک به نیوی قه‌ڵاگا ده‌که‌ونه بۆسه‌ی هێزه‌کانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران و له ئاکامدا ده‌ست به‌سه‌ر تێکڕای که‌لوپه‌له‌کانیاندا ده‌گیرێت.
پاش ئاگادار بوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری نه‌وسوود له‌و رووداوه، به‌ره‌و قه‌ڵاگا (شوێنی بۆسه‌ی هێزه‌کان) به‌ڕێ ده‌که‌ون و به هانای کاسبکارانه‌وه ده‌چن و له ئاکامدا شه‌ڕێ و پێکدادان له نێوان خه‌ڵک و ئه‌و هێزانه‌دا دێته ئاراوه.
له‌م رووداوه هێزه‌کانی سپای پاسداران ته‌قه له خه‌ڵک ده‌که‌ن و زیانێکی یه‌کجار زۆر له که‌لوپه‌لی کاسبکاران ده‌که‌ویت و چه‌ندین حه‌یوانی بار هه‌ڵگر به کوشت ده‌چن.