کوردستان میدیا: بازاری گه‌وره‌ی تاران یه‌کپارچه له حاڵی داخران و ناڕه‌زایه‌تییه‌کی به‌ربڵاو له حاڵی بیچم گرتن دایه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان له شاری تاران، ناڕازییان له‌هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی دراوی رێژیمی ئێران به شێوه‌یه‌کی هاوئاهه‌نگ و خۆڕسک ده‌ستیان داوه‌ته ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی بازتاب، زۆربه‌ی بازاریان به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به بارودۆخی ناله‌باری ئه‌رز و دراو، دووکانه‌کانیان داخستووه و کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان له سبزه میدان وه‌ڕێخستووه.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له بازاریانی ناڕازی له بازاره‌وه به‌ره‌و سبزه میدان و شه‌قامی ١٥ خرداد وه‌ڕێ که‌وتوون و له‌دژی سیاسه‌ته ئابوورییه‌کانی ریژیمی دروشمیان گوتووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له مه‌یدانی تۆپخانه‌ی تاران هه‌واڵه‌کان باس له کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی بازاریان ده‌کات و خه‌ڵک شووشه‌ی دووکانه‌کانیان شکاندووه.
ئه‌م حه‌ره‌که‌ته ناڕه‌زایه‌تییه له‌دژی سیاسه‌تی ئه‌رزی و دراوی رێژیمی ئێران له کاتێکدا ده‌ستی پێکردووه که ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا نرخی دولار له ٢٢٠٠ تمه‌نه‌وه بۆ ٤٠٠٠ تمه‌ن هه‌ڵکشاوه.