کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شکاندنی پەیکەری هونەرمەندی کورد \"قالەمەرە\" لە پایەتەختی ئێران

18:23 - 1 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: پەیکەری هونەرمەندی کورد قالەمەڕە شمشاڵژەنی بە ناوبانگی کورد، لە تاران پایەتەختی وڵاتی ئێران کە لە درگای چوونەژوورەوەی پارکی فەرهەنگسەرای ئەرەسبارانی تاران دانراوە، شکێنرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو پەیکەری شمشاڵژەنی ناوداری کورد قادرعەبدوڵڵا زادە ناسراو بە قالەمەڕە کە فەرهەنگسەرای ئەرەسبارانی تاران دانراوە، لەلایەن کەس، یان کەسانێکی نەناسراووە خراپ کرا.

بەپێی ئەم راپۆرتە، شمشاڵەکەی قالەمەڕە کە بەشێک لە پەیکەرەکە بووە، شکێنراوە.

قادر عەبدوڵڵا زادە ناسراو بە قالەمەڕە هونەرمەندی بەناوبانگ و ژنیاری ئامیری شەمشاڵ، رێکەوتی ٣١ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٨٨ هەتاوی لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.